image


پەیامی کورد... مانچێسته‌رسێتی نازناوی جامی سوپه‌ری ئه‌وروپای به‌ده‌ست هێنا

یانه‌ی مانچێسته‌ر سێتی ئینگلیزی دوای براوه‌بوونی به‌سه‌ر یانه‌ی سێڤییای ئیسپانیای نازناوی جامی سوپه‌ری ئه‌وروپای به‌ده‌ست هێنا.

شه‌وی رابردوو له‌ یاری جامی سوپه‌ری ئه‌وروپا، هه‌ردوو یانه‌ی مانچێسته‌ر سێتی ئینگلیزی و سێڤییای ئیسپانیای له‌ وڵاتی یۆنان رووبه‌رووی یه‌كتر بوونه‌وه‌.

یارییه‌كه‌ به‌ یه‌كسانبوون به‌گۆلێك بۆ هه‌ردوولا به‌كۆتا هات، گۆلی سێیڤییا له‌رێگای یاریزان یوسف نسێری له‌ خوله‌كی 25 تۆماركرا، گۆله‌كه‌ی مانچێسته‌ر سێتیش له‌ خوله‌كی 63 له‌رێگای یاریزان کۆل پالمەره‌وه‌ تۆماركرا.

دواتر لە لێدانە یەکلاییکەرەوەکاندا، مانچێسته‌ر سێتی به‌ ئه‌نجامی 5-4 بردنەوەى به‌سه‌ر سێڤییا تۆماركرد و بۆ جارى یەکەم لە مێژووی یانه‌كه‌دا بووە پاڵەوانى جامى سوپەری ئه‌وروپا.