image


پەیامی کورد... مێسی مێژووی مەیامی گۆڕی


لیۆنێل مێسی لە ڕابەرایەتی کردنی یانەى ئینتەرمەیامی بەردەوامەو ئەمجارە بە لێدانی یەکلاییکەرەوە لە دالاسیان بردەوە.

مەیامی و دالاس بە چوار گۆڵ یەکسان بوون دواتر بە لێدانی یەکلاییکەرەوە مێسی و هاوڕێکانی گەیشتنە قۆناغی هەشتی لیگا کەپ.

لەوکاتەوەى مێسی پەیوەندی بە ئینتەرمەیامییەوە کردووە یانەکە توشی شکست نەبووە.

مێسی 4 یاریی کردووە، تیپەکەى هەر چوار یارییەکەى بردۆتەوە، 7 گۆڵی تۆمارکردووە، یەک گۆڵی دروستکردووە.

هەر چوار یارییەکەش وەک باشترین یاریزانی یارییەکە دەستنیشان کرا.