image

پەیامی کورد... ئەنچیلۆتی وەڵامی پیکێی دەداتەوە

کارلۆ ئەنچیلۆتی ڕاهێنەری یانەی ڕیال مەدرید وەڵامی لێدوانەکانی جیرارد پیکێی بەرگریکاری پێشووی یانەی بەرشەلۆنەی دایەوە.

پیکێ بەمدواییە لە لێدوانێکدا، باسی دەستکەوتەکانی ریال مەدریدی کرد و گوتی "هەمان شتە، وەک هەمیشە، بردنەوەی چواردەمین نازناوی چامپیۆنزلیگ لەلایەن ریال مەدریدەوە پەرجوو بوو، چونکە ئاستی ریال لە ئاستی هەموو ئەو تیپانە لاوازتر بوو کە رووبەڕوویان بووەوە، بەڵام نازناوەکەی بەزەحمەت بەدەستهێنا، بۆیە کەس ئەم پاڵەوانێتییەی لەبیر نامێنێت".

ئەنچیلۆتی لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەی مارکا گوتی: پیکێ لە جیهانی خۆیدا دەژی، ئەوەش وەک جیهانی هاندەرانی ڕیال مەدرید نییە، هیچ مەدریدیەک ناتوانێت نازناوی ١٤ی چامپیۆنزلیگ لەبیر بکات، ئەوان تا کۆتایی ژیانی لەبیری ناکەن.

ڕۆژی چوارشەممە پرسیار لە ئەنچیلۆتی کرا سەبارەت بەو هەواڵانەی کە باس لەوە دەکەن ڕیاڵ مەدرید بۆ هەمیشە خزمەتگوزارییەکانی کیلیان مباپێی ئەستێرەی یانەی پاریس سانجێرمان کشاوەتەوە. بەڵام وەڵامەکەی بە دڵ نە بوو و وتی: وەڵام نادەمەوە.

گرێبەستەکەی کیلیان مباپێ لەگەڵ پاریس سانجێرمان هاوینی داهاتوو کۆتایی دێت، لە چەند مانگی ڕابردووشدا زۆرێک لە هەواڵەکان باسیان لەوە کردووە کە ڕەنگە ڕیاڵ مەدرید لە مانگی یەکی داهاتوودا بە خۆڕایی گرێبەستی لەگەڵ بکات و دوای کۆتایی هاتنی وەرز پەیوەندی بە مۆرینیۆوە بکات، پێش ئەوەی هەواڵی کشانەوەی ڕیاڵ مەدرید لە گرێبەستەکە بڵاوببێتەوە