
پەیامی کورد... وەرزشكارێكی كورد میدالیای زێڕی لە ئاستی جیهاندا بەدەستهێنا
وەرزشكارێكی كورد توانی لە پاڵەوانێتیەكی جیهانی زۆرانبازی بەبەشداری كردنی دەیان وەرزشكار میدالیای زێڕ بباتەوە.
محەمەد موبین عەزیمی كە زۆرانبازە و خەڵكی شاری سەقزی رۆژهەڵاتی كوردستانە لەمیانەی بەشداری كردنی لە پاڵەوانێتی گەنجانی ئازاد كە لە وڵاتی ئوردن سازكرا، توانی بگاتە یاری فینال و لەوێش پلەی یەكەم بەدەست بهێنێت و میدیالیای زێری پالەوانێتیەكە لە كێشی 87 كغم لە مل بكات، پێشتریش عەزیمی لەچەندین پاڵەوانێتی ئاسیا و جیهانی بەناوی ئێران بەشداری كردوە و ئەنجامی گەورەی بەدەستهێناوە و پارساڵیش پاڵەوانی یەكەمی ئاسیا بووە.
جێی ئاماژەیە شارەكانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان جگە لە عەزیمی چەندین ئەستێرەی گەورەیان لە یاری زۆرانبازی یاری دیكەش بەتایبەتی بەرزكردنەوەی قورسایی تێدا هەڵكەوتوە