image

ریڤاڵدۆ ئامۆژگاری نیمار دەکات

یاریزانی پێشووی بەرازیل و یانەی بەرشەلۆنە ڕیڤاڵدۆ ئامۆژگاری نیمار داسیلڤا دەکات کە هەڵەیەکی گەورەی کردووە کە پەیوەندی بە یانەی پاریس سانجێرمانەوە کردووە و باشتر بوو نیمار لە چوار خولە بەهێزەکەی ئەوروپا یاری بکردایە باشتر بوو ( ئیسپانیا - ئیتالیا - ئینگلتەرا - ئەڵمانیا ).

ڕیڤاڵدۆ لە درێژەی قسەکانیدا بۆ ڕۆژنامەی " ئەس "ی ئیسپانی دەڵێت: وتم راستە رەنگە نیمار ببێتە باشترین یاریزانی جیهان، بەڵام ئەگەر هەر لە یانەی پاریس سانجێرمان بمێنێتەوە ئەوە زەحمەتە ببێتە خاوەنی خەڵاتی " باڵۆن دۆر " بۆیە پێویستە یانە پاریسییەکە بەجێ بهێڵێت.

لە کۆتایی قسەکانیدا ڕیڤاڵدۆ دەڵێ: بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی بە من گەیشتووە لە کەسە نزیکەکانی نیمار و وە ئەوەی کە گوێم لێبووە بەم دوایانە، پێم وایە نیمار پەیوەندی بە ڕیال مەدریدەوە دەکات و ئەگەر وا بێت ئەوە بە دڵنیاییەوە دەبێتە باشترین یاریزانی جیهان.