image

ریال مەدرید نەیمار دەکڕێت

ڕۆژنامەکان باس لەوە دەکەن کە یانەی پاریس سانجێرمان رازی دەبێت لەسەر فرۆشتنی نەیمار داسیلڤا لە هاوینی ئەمساڵ بەرامبەر بڕە پارەیەکی زۆر، ڕۆژنامەی ”ئەس“ی ئیسپانی دەڵێت هەرچەندە چەندین جار ناسر خەلیفە سەرۆکی یانەی پاریس سانجێرمان چەندین جارە دەڵێت نەیمار بۆ فرۆشتن نییە، بەڵام یانە پاریسییەکە رازی دەبێت لەسەر فرۆشتنی نەیمار بە بڕی 400 ملیۆن یۆرۆ.

ڕۆژنامە ئیسپانییەکە باس لەوە دەکات نوێنەرانی یانەی ڕیال مەدرید لەگەڵ باوکی نەیمار و دوو پارێزەردا کۆبونەتەوە، لە حاڵەتی ئەگەر نەیمار بێتە ریاڵ مەدرید مووچەی ساڵانە و پاداشتەکانی چەند دەبێت.

ریال مەدرید  ئامادەیە بەهەر نرخێک بێت نەیمار بباتە نێو یانەی شاهانەوە.

هەروەها باسی ئەوە دەکەن نەیمار بەپێی ئەو گرێبەستەی کە لەگەڵ یانە پاریسییەکەدا کردوویەتی دەتوانێت وا بکات یانەکەی رازی بکات لەسەر ڕۆیشتنی.