image


پەیامی کورد … ئەرجەنتین دوای سێ دەیە دیسان نازناوی کۆپا ئەمریکا بە دەست  هێنایەوە

 

بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە ١١ی تەمووزی ٢٠٢١، یاری کۆتایی کۆپا ئەمریکا ٢٠٢١ لەنێوان هەڵبژاردەکانی ئەرجەنتین و بەرازیل ئەنجامدرا و ئەرجەنتین بردنەوەی تۆمارکرد.

 

لە یاریگای ماراکانا، هەڵبژاردەی ئەرجەنتین ڕوبەڕوبوونەوەی کۆتایی کۆپا ئەمریکای ٢٠٢١ بەرامبەر هەڵبژاردەی بەرازیلی خانەخوێ ئەنجامدا، یارییەکە بە ئەنجامی گۆڵێکی بێوەڵام لەبەرژەوەندی مێسی و هاوڕێکانی کۆتاییهات.

 

تاکە گۆڵی یارییەکە لە خولەکی ٢٢ لەلایەن ئەنخێل دی ماریای ئەستێرەی یانەی پاریس سان جێرمان تۆمارکرا.

 

بەپێی ئەنجامی تۆمارکراوەکە، ئەرجەنتین بۆ جاری ١٥ لە مێژوویدا ناسناوی کۆپا ئەمریکای بەدەستهێنا، کە یەکەم ناسناوی نیودەوڵەتی لیۆ میسی ئەفسانەی بەرشلۆنەیە بەدرێسی هەڵبژاردەی وڵاتەکەیەوە بەدەستیدەهێنێت.