image


پەیامی کورد … سێ وەرزشوانی کورد لە ئاستی نێودەوڵەتیدا سەرکەوتنیان بە دەست هێنا

سێ وەرزشوانی کوردی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە درێژەی چالاکییە وەرزشییەکانیان، سەرکەوتنێکی تری نێودەوڵەتییان بەدەست هێنا.

سێ وەرزشوانی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە ناوەکانی “عەباس زەندی”، “کوردستان زەندی” کچی عەباس زەندی و “سەنا جەعفەرپوور”، لە سێزدەهەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی وەرزشی هونەرەکانی بەرگریی تاکەکەسی کە لەلایەن فیدراسیۆنی “کۆن‌فوو توا”ی وڵاتی بولغارستان بەڕێوە چوو، بەشدارییان کرد و لە فێستیڤاڵەدا سەرکەوتنیان بەدەست هێنا و میداڵی زێڕیان بردەوە.
سێزدەهەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی وەرزشی هونەرەکانی بەرگریی تاکەکەسی کە لەلایەن فیدراسیۆنی “کۆن‌فوو توا”ی وڵاتی بولغارستان ئامادەکاری بۆ کرابوو، ڕۆژی هەینی، ٥ی سەماوەزی ١٤٠٠ی هەتاوی بەرانبەر بە ٢٦ی نۆڤامبری ٢٠٢١ی زایینی تاکوو ڕۆژی یەکشەممە، ٧ی سەرماوەز بەرانبەر بە ٢٨ی نۆڤامبر، هاوکات لە هەر دوو وڵاتی بولغارستان و تورکیە بەڕێوە چوو، کە کۆنگ‌فووکارانی وڵاتی تورکیە بە سەرپەرەستیی ڕاهێنەری کورد، “عەباس زەندی” لەو کێبڕکێیانەدا بەشداریان کرد و سەرکەوتنیان بەدەست هێنا.
شایانی باسە کە بە هۆکاری کێشەی یاساییی کۆنگ‌فووکارانی وڵاتی تورکیە و چەند وڵاتی دیکە، کە نەیانتوانی لە وڵاتی بوڵغارستان بەشداری لە فێستیڤاڵەکە بکەن، فیدراسیونی جیهانیی “کۆنگ‌فوو توا” شاندێکی بۆ وڵاتی تورکیە نارد کە لەو وڵاتەش بتوانن هاوکات فستیواڵەکە بەڕێوە ببەن.